ZNA - ههولێر
لەسەر ڕووداوێک لە ستۆکۆڵم کە ئەنقەرە پێی وایە سوکایەتیکردن بووە بە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان، دوو سەرچاوەی دیبلۆماسی دەڵێن وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی سویدی لە ئەنقەرە كردوه.
دوو دیبلۆماتکارەکە وتیان لە ڕووداوەکەدا کۆمەڵە خەڵکێکی لایەنگری پارتی کرێکارانی کوردستان خۆپیشاندانێکیان لە نزیک باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکۆڵم ئەنجامداوە و ئەنقەرە دەڵێت " پڕوپاگەندەی تیرۆر " بووە و سوکایەتییان بە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە.
سەرچاوەکان وتیان تورکیا پێشبینی لە سوید دەکات ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە بەرپرس بوون لەو کارە. ڕووداوەکەش لە کاتێکی هەستیاری پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سویددا دێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی سوید و فینلەندا هەوڵی ڕەزامەندی تورکیا دەدەن بۆ هەوڵەکانیان بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ.
voa
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |