ZNA - ههولێر
ئەمریکا داوا لە حووسییەکانی یەمەن دەکات واز لە هەڕەشەکردن بۆسەر بازرگانیی دەریایی نێودەوڵەتی بهێنن و بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی دانوستان.
باڵیۆزی ئەمریکا لە یەمەن، ستیفان فاگین دوای ئەوەی ٢١ی ئەم مانگە لە رێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بەندەری نەوتی دەببە لە پارێزگای حەزرەمەوت رایگەیاند "هێرشەکانی حووسییەکان بۆسەر بەندەرەکان بە زیادکردنی کێشەی دابینکردنی سووتەمەنی تەنها زیان بە یەمەنییەکان دەگەیەنێت".
ستیفان فاگین داوای لە حووسییەکانی سەربە ئێران کرد واز هەڕەشەکردن بۆسەر بازرگانیی دەریایی نێودەوڵەتی بهێنن و بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی دانوستان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ.
باڵیۆزی ئەمریکا لە یەمەن، ستیفان فاگین ئاماژەی بەوە دا کە لە میانی سەردانە یەک رۆژییەکەیدا بۆ عەدەن پایتەختی کاتی یەمەن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یەمەن، موعین عەبدولمەلیک و بەرپرسانی حکوومەتی یەمەن کۆبووەوتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە نیگەرانن لەوەی زیان بە پشتیوانی و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ یەمەن بگات.
ئەم هێرشەی حووسییەکان بووەتە هۆی ئەوەی رەوانەکردنی نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو رابگیرێت.
AA
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |