English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سـاڵانـە نـزیـکـەی پێنج مـلـیـۆن تـۆن ئـاسـن له‌ هه‌رێمی كوردستان بـەرھـەم دەھـێـنـرێـت
2022-11-22 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ھـەریـەک لـە د.مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و کـەمـال مـوسلـیم وەزیری بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی لـەگـەڵ خـاوەن و نـوێـنـەرانـی پـتـر لـە 28 کـارگـەی شـیـش و پـیـشـەسـازی ئـاسـن لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا کـۆبـوونـەوە.

نـوێـنـەرانـی کـارگـەکـانـی شـیـش پـوخـتـەیـەکـیـان لـە بـارەی پـێـشـکـەوتـنـەکـانـی پـیـشـەسـازی ئـاسـن لـە کـوردســتـان خـسـتـەڕوو و ئـامـاژەشـیـان بـە گـریـنـگـی ھـەبـوونـی ئـەو کـارگـانـە کـرد بـۆ ژێـرخـانـی ئـابـووری وڵات لـە پـڕکـردنـەوەی پـێـداویـسـتـییـە نـاوخـۆیـیـەکـان و ھـەنـاردەکـردنـیـان بـۆ نـاوەڕاسـت و خـوارووی عـێـراق .

دواتـر خـاوەنـکـار و نـوێـنـەرانـی کـارگـەکـان چـەنـد داواکـاریـەکـیـان پـێـشـکـەش بـە وەزارەتـی بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی ، و دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان کـرد ، لـەوانـە گـۆڕانـکـاریـکـردن لـە ھـەنـدێ یـاسـا بـۆ پـاراسـتـنـی بـەرھـەمـە نـاوخـۆیـی و پـاڵـپـشـتـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان بـۆ کـارگـەکـانـی شـیـش لـە پـێـنـاو بـەرزکـردنـەوەی رێـژەی بـەرھـەمـەکـانـیـان بـە ئـاراسـتـەی بـەرەو پـێـشـبـردنـی پـیـشـەسـازی ئـاســن لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا و نـاردنـە دەرەوەی بـەرھـەمـەکـانـیـان، داواشـیـانـکـرد کـواڵـێـتـی کـۆنـتـرۆڵی مـەرزەکـان تـونـد بـکـرێـت بـۆ ئـەوەی ئـاسـنـی خـراپ ھـاوردەی وڵات نـەکـرێـت.

پـاشـان وەزیری بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی و سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان پـاڵـپـشـتـیـان لـە داواکـاری خاوه‌ن كارگه‌كان كرد و ئـامـادەیــیـشـیـان نـیـشـانـدا بـۆ ھـەر کـارئـاسـانـیـەک بـۆ خـاوەنـکـاران بـە مـەبـەسـتـی بـەردەوامبـوونـیـان و بـەرزکـردنـەوەی رێـژەی بـەرھـەمـھـێـنـان .

حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان کـار بـۆ دامـەزرانـدنـی ژێـرخـانـی ئـابـووریـیـەکـی بـەھـێـز دەکـات لـە رێـگـەی کـارگـەکـانـی کـەرتـی تـایـبـەت،  لـە ئـێـسـتـادا 23 کـارگـەی پـیـشـەسـازی ئـاسـن لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا ھـەن و سـاڵانـە نـزیـکـەی 5 مـلـیـۆن تـۆن ئـاسـن بـەرھـەم دەھـێـنـرێـت ، ئه‌م كارگانه‌  نـزیـکـەی 364 ھـەزار هه‌لی كاریان به‌شێوه‌ی راسـتـەوخـۆ و نـاراسـتـەوخـۆ بۆ هاووڵاتیان رەخـسـانـدووە، لـەو ژمـارەیـەش زیاتر لـە 85٪‏ دەسـتـی کـاری نـاوخـۆیـیـن.





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad