ZNA - هەولێر لە یەکەم یاری ڕۆژی سێیەمی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و سعودیە بەیەک گەیشتن.
لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا هەڵبژاردەی سعودیە توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەرجەنتینی پالێوراوی مۆندیال بباتەوە.
گێمی یەکەم ئەرجەنتین باشتر بینرا و لە خولەکی 10ی یاریەکە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەکە بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی یاریەکەی تۆمارکرد.
دوای تێپەڕبوونی چەند خولەکێک لە دەستپێکی گێمی دووەم، سعودییەکان توانیان دوو گۆڵ لە ڕێگەی هەریەکە لە یاریزانان ساڵح شێهری و سەلیم دەوساری لە خولەکی 48 و 53 تۆماربکەن و یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |