English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگارى هەولێر: "بەبێ جیاوازی پارێزگار و پارێزگای هەموو لایەنەکانین و ئامانجمان خزمەتکردنى هاوڵاتییانی شارەکەمانە"
2022-11-22 [03:05 AM]

ZNA-هەولێر


نیوەڕۆى ئەمرۆ سێشەممە 2022.11.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە  غەفوور مەخمووری، سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK و شاندێکى یاوەرى کرد.

لەدیدارێکدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی، جەختی لەپەرەپێدانی پەوەندییەکان کردەوە و ڕایگەیاند: "دەمانەوێت لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەکان پەیوەندیەکى پتەومان هەبێت و نوێنەرایەتی هەموو لایەنەکان بکەین، دڵنیایتان دەكه‌ینه‌وه‌ ئێمە بەبێ جیاوازی پارێزگار و پارێزگای هەموو لایەنەکانین و ئامانجمان خزمەتکردنى هاوڵاتییانی شارەکەمانە، هەروەها دەمانەوێت یەکڕیزی و تەبای لە هەولێر بکەینە هەوێنێک بۆئەوەی وەکو ئیدارەی ئەو شارە باشتر خزمەتی هاوشاریانی خۆمان بکەین".

لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، باس لە ڕەوشی سیاسی كوردستان و دواپەرەسەندن و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە کرا و جەخت لە یەكڕیزی و یەكدەنگی کورد کرایەوە و هەردوو لا هاوڕابوون کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان هەماهەنگ و هاوکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئیدارەى خۆجێیى شارەکان بن بۆ زیاتر خزمەتکردنى هاونیشتیمانیان.

لەکۆتاییدا، شاندی میوان زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ ئەم پیشوازییەى کە لێیانکرا و تەئکیدیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە و ئامادەیی خۆشیان بۆ هەر هەماهەنگیەک و هاوکارییەک و پێویستییەک نیشاندا.





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad