ZNA- هەولێر
حکوومەتی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە لە بەرانبەر ئەو بڕیارنامەیەی رۆژی پێنجشەممە لە لایەن ئەندامانی ئاژانسەوە لە دژی ئێران پەسند کرا، دەستی کردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 60٪.
لەو نامەیەدا هاتووە ئێران لە بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ دەستی کردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 60٪ و لە بنکەی نەتەنزیش ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بەم ڕێژەیە دەستی پێکردووە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە دەنگی 26 ئەندام لە 35 ئەندامی ئەم ئاژانسە، بڕیارنامەیەکی لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەسند کرد.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |