ZNA- هەولێر
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریدا، بەهۆی وێرانبوونی ژێرخانی وزەوە لە ئۆرانیا، ملیۆنان کەس لەم وڵاتە لە وەرزی زستاندا ڕوبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، هانس کڵۆگ بەڕێوبەری بەشی هەرێمایەتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتی: زستانی ئەمساڵ بۆ ئۆکرانییەکان بابەتی ژیان یان مردنە.
گوتیشی، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە، ڕووسیا نزیکەی ٧٠٠ هێرشی بۆ ژێرخانی وزە و ژیانی ئۆکرانیا ئەنجامداوە، کە ئەوەش سەرباری دروستبوونی قەیرانێکی قوڵی وزە، پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی مافی مرۆڤە.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |