ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی قەتەر و لە کۆمەڵەی چوارەمدا هەڵبژاردەی دانیمارک و تونس ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی زۆریان دا تاکۆ گۆڵی پێشکەوتن و سەرکەوتن تۆمار بکەن، بەڵام گشت هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون،
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 22 عیسام جبالی گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام ناوبژیوان ڕەتیکردەوە.
لە تایمی دووەمدا دانیمارک هەوڵی زۆریان داوە تاکو ئەندریاس لە خولەکی 55 گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام جارێکی تر ناوبژیوان ڕەتیکردەوە.
بەم ئەنجامەش هەر هەڵبژاردەیێک خاڵێکی وەرگرت و چاوەڕێی یاری نێوان فەڕەنسا و ئوسترالیا دەبن.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |