ZNA-هەولێر
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 23/11/2022، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلە پێوەری رێختەر تورکیای هەژاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 35 کەس بریندارن.
بوومەلەرزەکە شاری ئیستانبوڵ و چەند شارێکی دیکەی تورکیای هەژاندووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری دوزجە بووە.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە تویتێکدا رایگەیاند، 35 کەس برینداربوون کە 32 کەسیان لە دوزجە، یەکێکیان لە ئیستانبوڵ و دوو کەسەکەی دیکەش لە پارێزگاکانی بۆلو و زۆنگوڵداک.
بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەک باڵەخانە و خانووی شارەکەش زیانیان بەرکەوتووە.
تورکیا یەکێکە لە چالاکترین ناوچەکانی بوومەلەرزە لە جیهاندایە. لە مانگی یەکی ساڵی 2020دا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی گەرمی شاری ئێلازیگی هەژاند و زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |