ZNA-هەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بە جێگیری مایەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1741 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
چەندین بەرپرسی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئەم هەفتەیە رایانگەیاند، بە ئەگەری زۆرەوە لە مانگی داهاتوودا سوودی بانکی تەنیا بە رێژەی 0.5٪ بەرزدەکەنەوە. لەلایەکی دیکەوە هەندێ لە راپۆرتەکان پێشبینی دەکەن بەوەی کە هەڵاوسان لەم مانگەدا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و لەبەر ئەوەش بازرگانان بە وریاییەوە مامەڵە بە زێڕەوە دەکەن.
پێشبینیی دەکرێت ئەگەر بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی تەنیا بە رێژەی 0.5٪ بەرزبکاتەوە، نرخی زێڕ ئاراستەی بەرزبوونەوە بگرێتەبەر، بەڵام ئەگەر هاتوو داتاکانی پەیوەست بە رێژەی هەڵاوسان لەم مانگەدا ئاشکرای بکەن کە هەڵاوسان لە ئەمریکا دانەبەزیوە، نرخی زێڕ دادەبەزێت.
نرخی دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان:
100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 650 دیناری عێراقی
یۆرۆ - دۆلار 1.03 EUR/USD
پاوەند - دۆلار 1.18 GBP/USD
دۆلار - لیرە 18.62 USD/TRY
یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) 35 هەزار و 500 تمەن USD/IRR
یەک دۆلاری ئەمریکی: 60.72 روبڵی رووسی
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |