ZNA - هەولێر لە درێژەى یارییەکانى جەولەى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى جیهانى 2022ى قەتەر، ئەمڕۆ چوار یاری تر بەڕێوەدەچن.
لە یەکەم یاریدا و لە کۆمەڵەى شەشەمدا، کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ هەردوو هەڵبژاردەى کرواتیا و مەغریب ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لە کاتژمێر چوارى ئێوارە و لە کۆمەڵەى پێنجەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى ئەڵمانیا و ژاپۆن بەیەک دەگەن.
لە هەمان کۆمەڵەدا و کاتژمێر حەوتى شەو، هەڵبژاردەى ئیسپانیا بەرامبەر هەڵبژاردەى کۆستاریکا یارى دەکات.
لە دوایین یارییەکانى ئەمڕۆدا و کاتژمێر 10ى شەو لە کۆمەڵەى شەشەم، هەڵبژاردەی بەلجیکا و کەنەدا یاری دەکەن.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |