ZNA – هەولێر
کۆمپانیای Jagged Edge Productions، بەرهەمهێنەری فیلمی ترسناک "Winnie the Pooh: Blood and Honey" دیمەنی نوێی ئەم بەرهەمەی بڵاوکردەوە.
بڵاوکردنەوەی تریلەری نوێی ئەم بەرهەمە ئامادەکارییە بۆ بڵاوکردنەوەی لە 15 شوباتی 2023 لە سینەماکانی جیهاندا نمایش بکرێت.
لەم فیلمەدا کرایگ دەیڤد داوسێت و کریس کۆردێل رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و ریس واتەرفیڵد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
فیلمەکە لە ماوەی 10 رۆژدا لە نزیک دارستانی ئاشداون لە ئینگلتەرا وێنەگیراوە.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |