ZNA – هەولێر
ئەکتەری کەنەدی جیم کاری سەردانی رووسیای لەگەڵ 100 کەسی دیکەی کەنەدی قەدەغەکراوە، ئەمەش لە دوای پاڵپشتی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بۆ ئۆکرانیا لە شەڕی بەردەوامی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دێت.
لیستی ئەو کەنەدیانەی هاتنیان بۆ رووسیا قەدەخەکراوە، ناوی مارگریت ئاتوود، نووسەری کتێبی (The Handmaid’s Tale) بەرچاو دەکەوێت، هەروەها چەندین رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار ناویان ل لستەکەدا هاتووە.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لیستی ناوەکانی لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاوکردەوە.
جیم کێری، یەکێک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی جیهانە و بە رۆڵە کۆمێدییەکانی ناوبانگی پەیداکردووە و براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبە.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |