ZNA – هەولێر
فیلمی "Black Panther: Wakanda Forever" بەرهەمی کۆمپانیای مارڤڵ لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 11 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 355 ملیۆن و427 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 205ملیۆن و 101 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 150 ملیۆن و 325 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی جەنگی نێوان ژمارەیەک کارەکتەرە بۆ پاراستنی شانشینی واکاندا کە لە دوای مردنی شا، هێرشی دەکرێتە سەر.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad