ZNA – هەولێر فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دەریای سوور رایگەیاند، لە رێوڕەسمی کردنەوەی خولی دووەمی فێستیڤاڵەکەدا، کە لە کەناراوەکان بەڕێوەدەچێت، رێز لە ئەکتەر و بەرهەمهێنەری هیندستان، شاهروخ خان دەگیرێت.
ئەو رێزگرتنە بەهۆی بەشدارییە ناوازەکانی خانە لە پیشەسازی فیلمدا و ئەو بەرهەمانەی پێشکێشکی کردوون.
چالاکییەکانی فێستیڤاڵی 1 تاوەکو 10 کانووی دووەمی ساڵی داهاتوو لە سعودیە بەڕێوەدەچێت و 131 بەشدارن، لەوانە 61 وڵات تێیدا بەشدارن.
شاهروخ خان بە یەکێک لە ناودارترین ئەکتەرە سینەماییەکنی سینەمای بۆلیوود و جیهان دەناسرێت و دەوڵەتمەندترین ئەکتەری هیندستانە و سامانی 600 ملیۆن دۆلارە.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |