ZNA – هەولێر
پلاتفۆرمی ئەپڵ ترەیلەری نوێی فیلمی Emancipationـی ئەکتەری سینەمایی ویل سمیس بڵاوکردەوە.
ترەیلەرەکە بە رەنگی رەش و سپی بڵاوکرایەوە و ماوەکەی دوو خولەک و 55 چرکەیە و چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی چێرۆکەکە لەخۆدەگرێت.
لە دوای رووداوەکەی ئۆسکاری رابردوو کە ویل سمیس زلەیەکی لە کریس رۆکی پێشکەشکاری رێوڕەسمەکەدا و بەهۆیەوە پێشبینی ئەوە دەکرا فیلمە نوێیەکەی بڵاو نەکرێتەوە.
لەم بەرهەمەدا ویل سمیس رۆڵی کۆیلەیەک دەگێڕێت و هەوڵ بۆ رزگارکردنی خێزانەکەی دەدات.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |