ZNA – هەولێر
دەستەی دەستپاکی عێراق داوای كرد بەرپرسی پێشووی دژە تیرۆری عێراق، لەبەردەم دادگا ئامادەبێت ئەمەش بەهۆی زیادکردنی سامانەكەی بووە.
دەستەی دەستپاکی عێراق داوای ئامادەبوونی "تالب شەغاتی" بەرپرسی پێشووی دژەتیرۆری عێراقی کرد بۆئەوەی لەبەردەم دادگادا ئامادەبێت ئەوەش بەهۆی زیادبوونی سامانەکەیەتی.
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی لەلایەن دەستەی دەستپاکیەوە دەرچووە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ کە تایبەتە بە پرسی دەستپاکی و پرسەکانی سپیکردنەوەی پارە، داوای کردووە شەغاتی ئاگادار بکاتەوە بۆئەوەی لەبەردەم دادگا لەبەغدا ئامادەبێت، ئەوەش لەپێناو ئاماژەدان بە سەرچاوەی وەبەرهێنانە داراییەکان و بڕی ئەو پارەیەی کە شەش ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاندووە.
روونیش كراوەتەوە، تالب شەغاتی، پێشتر بەرپرسی دژەتیرۆری عێراق بووە کە یەکێکە لە دامەزراوە سەربازییەکانی عێراقە و لەساڵی 2007 ەوە هەتا ساڵی 2020 لەو پۆستەدا کاریکردووە.
ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە |