English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی "The Fabelmans" لە سینەماکاندا
2022-11-19 [03:43 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی فیلمی نوێی ستیڤن سپێلبێرگ لە سینەماکاندا

داهاتی فیلمی "The Fabelmans" لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 11 ئەم مانگە لە چوار سینەمای ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی 309 هەزار دۆلارە و بڕیارە لە 26 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا نماشبکرێت.

 

ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی ستیڤن سپیلبێرگ، لەرێگەی هەڵسەنگاندنێکی ماڵپەڕی Rotten Tomatoes دەنگی زۆری بەدەستهێنا.

 

بە بەشداری 102 رەخنەگری جیهانی، ئە بەرهەمە 95%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە ژمارەیەک سینەما ئەمریکیدا نمایشکرا و بڕیارە لە 26 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا نمایش بکرێت.

 

فیلمی "The Fabelmans" لە دەستپێکی 44ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی قاهیرە بوو و دوو نمایشی بۆ کرا.

 

لەم بەرهەمەدا گابرێل لابێل، میشێل ویلیامز، پاوڵ دانۆ و سێس رۆگن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و  لە نووسینی ستیڤن سپیلبێرگە و تۆنی کوشنەرە.





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad