English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا... بەهۆی تەقەکردنێکەوە حه‌وت کەس كوژران
2022-11-23 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پۆلیس دەڵێت بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە واڵمارت لە چیساپیکی ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمەریکا حه‌وت کەس گیانیان لە دەستداوە، بە تەقەکەرەکەشەوە. ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی چەکدارێک لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزخوازان لە کۆلۆرادۆ لانیکەم پێنج کەسی کوشت.

ئەفسەری بەرپرسی ڕاگەیاندنەکانی پۆلیس لیۆ کۆسینسکی بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وت هێشتا ڕوون نیە کە ئایا تەقەکەرەکە بەهۆی بریندارکردنی خۆیەوە مردووە یاخود نا. تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ وردەکارییەکی سەبارەت بە تەقەکەرەکە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەڵێن بەڕێوبەر بووە لە واڵمارت.

کۆسینسکی وتی کاتژمێر 10:12 خولەکی ئێوارە پۆلیس ڕاپۆرتێکی بە دەست گەیشتووە لەسەر ئەوەی تەقەکەرێک لە ناو واڵمارتدا تەقە دەکات، وتیشی " کەمتر لە 10 کەس مردوون "، بەڵام ڕەتی کردەوە ژمارەکە بە تەواوەتی بدات.

وتیشی " ئەوەندەی من بزانم " تەقە لە پۆلیس نەکراوە.

سەرەتا شاری چیساپیکی وتی " تەنها ماوەیەکی کەم بەسەر ئەم ڕووداوەدا ڕۆیشتووە هێشتا هەموو وەڵامەکانمان لانیە. دەزانین کە چەند کوژراو بریندارێک هەن و تەقەکەرەکەش مردووە."

واڵمارت لە بەیاننامەیەکدا وتی " توشی سەرسوڕمان بووە " لە تەقەکردنەکە لە ناو دوکانەکەیاندا لە چیساپیکی، وتیشی لە نزیکەوە لەگەڵ پۆلیسدا کاردەکات.

وتەبێژێکی نەخۆشخانەی گشتی سیناترا نۆرفۆک وتی پێنج بریندار لە نەخۆشخانەکەیاندا چارەسەر وەردەگرن.

سیناتۆری ڤێرجینیا مارک وارنەر وتی " بێزار بووم بە هەواڵی تەقەکردنێکی بە کۆمەڵی دیکە، ئەمجارە لە واڵمارت لە چیساپیکی. لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەم."

 

voa





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad