English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پنتاگۆن داوای كرد گرژیه‌كان له‌ سوریا كه‌م بكرێنه‌وه‌
2022-11-23 [12:34 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، باسی له‌وه‌ كرد، چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکەن، داوای کرد گرژییەکان کەم بکرێنەوە، چونكه‌ کاریگەری دەکاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی داعش.

سەبرینا سەین جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا، وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی ئۆپەراسیۆنێكی تورکیای دایەوە، وتی، چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکەن، وەک وەزارەتیش داوا دەکەین گرژییەکان کەم بکرێنەوە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە هەر جۆرە هێرشێک لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە لە ناوچەکە کاریگەری دەکاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی داعش و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە جێگری هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە نەگۆڕاوە.

سەبرینا سەین گوتی: لە سەرچاوە روونەکانەوە بینیمان هەفتەی رابردوو هێرشێک کرایە سەر تورکیا، دواتر تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کرد لە عێراق و سووریا، داوا لە لایەنەکان دەکەین تەواوی پێکدادانەکان رابگرن، وەک دەزانن ئامانج لە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە شکستپێهێنانی تەواوەتی داعشە، ئەم هێرشانە رێگە لەو ئامانجانە دەگرن و دەستکەوتەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش دەخەنە مەترسییەوە".

 

AA





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad