ZNA - هەولێر لە یاریەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر و لە کۆمەڵەی پێنجەمدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یابان پێکەوە یاریان ئەنجامدا.
لە کۆتاییدا یاریەکەش بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یابان کۆتاییهات.
هەر لە گێمی یەکەمدا هەڵبژاردەی یابان لە خولەکی 7 زەنگی مەترسی بۆ ئەڵمانەکان لێیدا کاتێک گۆڵێکیان تۆمارکرد بەڵام ناوبژیوان ڕەتیکردەوە،
دواتر ناوبژیوان لە خولەکی 33 لێدانێکی سزا بۆ ئەڵمانیا هەژمارکرد و گۆندوگان توانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و هەڵبژاردەکەی پێشخست، لە کۆتا خولەکی ئاسایی هاڤێرتز گۆڵی دووەمی تۆماركرد بەڵام جارێکی تر ناوبژیوان ئەو گۆڵەش ڕەتکردەوە.
لە گێمی دووەمدا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی یابان چەند گۆڕانکاریێکی سەرکەوتوانەی ئەنجامدا و یاریزانەکانی توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 75 و 83 تۆماربکەن و ئەڵمانەکان تووشی شکستێکی چاوەڕوانەکراو بکات.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |