ZNA - هەولێر لە یاریەکەی تری کۆمەڵەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و کۆستەریکا ڕووبەڕووی یەک بوونەوە.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی یاریەکە بە ئەنجامێکی گەورە و بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر لە کۆستەریکا بباتەوە.
هەر لە یەکەم خولەکی یاریەکە، ئیسپانیەکان زۆر باش دەرکەوتن و توانیان لە گێمی یەکەم سێ گۆڵ لە ڕێگەی هەریەکە لە ئۆلمۆ، مارکۆ ئەسێنسیۆ و فێران تۆرێس بە لێدانی سزا لە خولەکەکانی 11، 21 و 31 تۆماربکەن.
لە گێمی دووەمدا هەڵبژاردەی کۆستەریکا چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا بۆ ئەوەی باشتر دەرکەوێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئیسپانیا بەردەوام بوو لە گۆڵ تۆمارکردن و توانیان چوار گۆڵی تر لە ڕێگەی تۆرێس، گاڤی ، سولێر و مۆڕاتاوە تۆماربکەن و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش، هەریەکە لە ئیسپانیا و یابان یەکەم و دووەمی گرۆپەکەیانن بە کۆکردنەوەی 3 خاڵ.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |