ZNA- هەولێر
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، گفتوگۆ و دانوستانی ئێران و سعوودیه به نێوه‌ندگیری عێراق به‌رده‌وامە و جه‌ختی كرده‌وه، گفتوگۆكان له رێڕه‌وی ئه‌منییه‌وه پێیان ناوه‌ته دیپلۆماسیه‌ت.
سه‌حاف گوتی: تا ئێستاش عێراق هانی دیدگایه‌كی ئه‌رێنی له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات تێڕوانینی نێوان ریاز و تاران لێكنزیك بكاته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له به‌غدا به نێوه‌ندگیری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ستنی گه‌ڕێ نوێی دانوستان له نێوانیان به‌رده‌وامین، بۆ ئه‌وه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له نێوانیان بێته ئاراوه پێشبینی ده‌كه‌ن، دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |