English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسر له‌ هێرشی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان نیگه‌رانه‌
2022-11-23 [07:41 AM]

​ZNA- هەولێر


ميسر هێرشی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان به‌ ده‌ستدرێژی ناوده‌بات و نیگه‌رانی خۆی له‌و هێرشانه‌ راده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر دووپاتیكرده‌وه‌، میسر بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی هه‌ریه‌ك توركیا و ئێران لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بۆ سه‌ر خاكی وڵاتانی عێراق و سووریا ده‌كات، كه‌ سه‌روه‌ری و خاكی ئه‌و دوو وڵاته‌ پێشێل ده‌كه‌ن.

وەزارەتی دەرەوەی میسر دووپاتی کردەوە، وڵاته‌كه‌یان وێڕای بەدواداچوون به‌ درێژایی كات بۆ پێشهاتەکان، داوای کەمکردنەوەی گرژییه‌كان له‌ توركیا و ئێران ده‌كات، له‌پێناو وه‌ستاندنی خوێنڕشتن، هەروەها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی ناسه‌قامگیركردنی ناوچەکە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا نیازی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشی پیاده‌ بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستانی راگه‌یاند و له‌ رۆژانی رابردووشدا كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند پێگه‌یه‌كی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ مووشه‌ك و درۆن كرده‌ ئامانج.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad