English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا سێ بەرپرسی پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستانی سزا دا
2022-11-23 [07:55 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمریكا قائیمەقام و فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستانی خستە لیستی گەمارۆكانییەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند كە سێ بەرپرسی پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستانیان سزا داوە كە دەستیان لە سەركوتكردنی خۆپێشاندەران ھەبووە، بەپێی راگەیاندراوەكە گەمارۆ خراوەتە سەر ھەر یەكە لە حەسەن عەسكەری قائیمەقامی سنە، عەلیرەزا مورادی فەرماندەی پۆلیسی ئەو شارەو ھاوكات محەمەد تەقلی ئەسانلوو فەرمادەی قەرارگای حەمزەی شۆھەدای سوپای پاسداران. بەپێی سزاكان ئەو سێ كەسە ناتوانن سەردانی ئەمریكا بكەن و دەستیش بەسەر سەرمایەكانیاندا دەگیرێت.

 





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad