English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئێران: حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە هێزە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانی ئیران دوور بکاتەوە
2022-11-23 [07:56 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند بەغدا بەڵێنی داوە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانی ئیران دوو بکاتەوە و لە ماوەیەکی دیاریکراودا چەکیان بکات

حسێن ئەمیرعەبدوڵلاهیان وتی لەسەر گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن و گوتیشی کاتێک کە هێزە چەکدارەکانی عێراق لە سنوورەکانی نێوان ئیران و هەرێمی کوردستان جێگیر بن و ئاسایشی سنوورەکان گەرەنتی بکەن ئیدی پێویست نابی ئێران بۆ دوور کردنەوی هەڕەشە لەخۆی و بەرگری لە یەکپارچەیی خاکەکەی هەنگاو هەڵبگرێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی 76 بنکەی تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان لە دژی ئێران چالاکی دەکەن و چەکی ئیسرائیلی و ئەمریکییان ناردووەتە ناو خاکی ئێران و تا ئەو کاتەی لە وڵاتێکی دراوسێوە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ئێران بەردەوام بێ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر چالاکییەکانیان بۆ دابین کردنی ئاسایشی وڵاتەکەیان بەردەوام دەبن.

 





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad