English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهای دراو و نرخی زێر لەبازارەکانی کوردستاندا
2022-11-24 [07:46 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، ئاستی 1750 دۆلاری تێپەڕاند کە بە ئاستێکی هەستیار هەژمار دەکرێت و هەر ئۆنسەیەک بە 1753 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

دوێنێ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە رێژەی سوودی بانکی لە داهاتوودا کەمتر بەرزدەکەنەوە، ئەوەش بووە هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە.

 

بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، نیگەرانیی زۆر سەریهەڵداوە لەسەر بڕیارەکانی بانکەکە لەسەر بەرزکردنەوەی زۆری رێژەی هەڵاوسان کە مەترسی دروستکردووە بۆ سەر گەشەی ئابووریی ئەمریکا و لەبەرئەوەش لە قۆناخەکانی دیکەدا سوودی بانکی بە رێژەیەکی کەمتر بەرزدەکاتەوە.

 

بەپێی راپرسییەکان، ئێستا بە رێژەی 80٪ـی چانسی ئەوە هەیە کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی تەنیا بە رێژەی 50٪ بەرزبکاتەوە. لە چەند مانگی رابردوودا بانکی ناوەندی سوودی بانکی هەر جارێک بە رێژەی 0.75٪ بەرزکردبووەوە.

 

 

 نرخی دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان:

 
100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 800 دیناری عێراقی
 
یۆرۆ - دۆلار 1.04 EUR/USD
 
پاوەند - دۆلار 1.21 GBP/USD
 
دۆلار - لیرە 18.62 USD/TRY
 
یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) 35 هەزار و 260 تمەن USD/IRR
 
یەک دۆلاری ئەمریکی: 60.52 روبڵی رووسی





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad