English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج هۆکار واتلێدەکەن ڕۆژانە سەوزەواتەکان بخۆیت
رێکلام
2022-11-24 [02:52 AM]

ZNA : هەولێر


سەوزەواتەکان دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، بۆیە پێویستە بەردەوام بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی ڕۆژانە بن.

 

بەپێی ماڵپەڕی”ndtv” ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن ڕۆژانە سەوزەواتەکان بخۆیت

 

: -سەوزەواتەکان ڕێژەی پێویست لە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و ئۆمێگا3 بۆ جەستە دابین دەکەن، سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مێشک هەیە و ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوە(زەهایمەر) کەمدەکەنەوە، هەروەها سەرچاوەیەکی سەرەکی ترشی فۆلیک، ئاسن، کالیسیۆم و ڤیتامین سین

 

. -بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و ڕەبۆ کەمدەکەنەوە، تایبەتمەندی دژەبەکتریایان هەیە ڕێگری لەو هەوکردنانە دەکەن کە دەبنە هۆی نەخۆشییەکان

 

. -توێژینەوەکان دەریانخستووە سەوزەواتەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کەمدەکەنەوە بەتایبەتی شێرپەنجەی سنگ، پەنکریاس، سی، پڕۆستات و کۆڵۆن

 

. -بەهۆی دەوڵەمەندبونیان بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکەن بەوەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن

 

. -بەپێی توێژینەوەکان پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە میوە و سەوزەواتەکان بەشێوەیەکی بەردەوام مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، چونکە سەوزەواتەکان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدەن کە هۆکارێکی سەرەکی توشبوونە بە نەخۆشییەکانی دڵ.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad