ZNA - هەولێر لە دووەم یاری ئەمڕۆی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی ئوروگوای و کوریای باشوور بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانبوون بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
هەردوو هەڵبژاردە ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و چەندین جار هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیاندا، بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن.
لە گێمی یەکەمدا یاریزان گۆدین تۆپێکی لە ستوونی هەڵبژاردەی کوریا دا و چانس یاوەر نەبوو.
لە گێمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە دەستیان کرد بە گۆڕانکاری، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەنجامەکەنەبوو.
سەرئەنجام یاریەکە بە یەکسانی کۆتایی هات و هەر یەکەیان خاڵێکی وەرگرت.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |