ZNA - هه‌ولێر
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، لە شارۆچکەی فۆچا-ی سەربە پارێزگای ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا، 33 کۆچبەری نایاسایی رزگارکران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2022، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی گه‌یشتووه‌ته فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كهناوهكانی توركیا به‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له‌سه‌ر بەلەمێکی چووپن له كه‌ناراوه‌كانی ئاسڵان بورنو سه‌ربه شارۆچكه‌ی فۆچا-ی ئیزمیر، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌ییه‌كه ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراون.
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان چوونە هانایان و بەهۆیەوە 33 کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوون.
دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و تەواوکردنی پشکنینی تەندروستیی پێویست، کۆچبەران رادەستی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگاکە کران.
رووداو
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |