ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی ئەمڕۆی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەڵبژاردەی پورتوگال و غانا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی پورتوگال توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە غانا بباتەوە.
گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، سەرەڕای ئەوەی کریستیانۆی کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام ناوبژیوان ڕەتیکردەوە.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 65 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ پورتوگال هەژمارکرد و کریستیانۆ توانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و گۆڵی یەکەم بۆ هەڵبژاردەکەی تۆماربکات،
دواتر لە خولەکی 73دا یاریزان ئاندرێ ئایۆ گۆڵی بێبەرامبەری تۆمارکردەوە،
دوای تێپەڕبوونی چەند خولەکێک پورتوگال دوو گۆڵی لە ڕێگەی جواو فلێکس و ڕافایێل لیو لە خولەکەکانی 78 و 80 تۆمارکردەوە.
دوای ئەم گۆڵانە هەڵبژاردەی پورتوگال چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا بۆ ئەوەی پارێزگاری لەم ئەنجامە بکات، بەڵام غانا بەوە نەوەستا و گۆڵێکی تری لە ڕێگەی عوسمان بۆکاری لە خولەکی 89 تۆمارکردەوە و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە، پورتوگالییەکان پێشەنگی گرۆپەکەیەتی و 3 خاڵی کۆکردەوە.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |