ZNA - هەولێر
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌زیری دارایی و پلاندانانی راسپاردووه به‌په‌له كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 بكه‌ن.
كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بودجه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ كارنامه‌ی حكومه‌ت و به‌هۆیه‌وه وه‌به‌رهێنان و جموجۆڵی ئابووری له‌وڵات زیاد ده‌كات و رێژه‌ی دیاریكراوی پارێزگا‌و هه‌رێمه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، ره‌شنووسی پرۆژهبودجه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماده ده‌بێت كه به 150 تریلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و دواتر بۆ ده‌ستكاریكردن و په‌سه‌ندكردنی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |