ZNA - هەولێر لەدوا یاری ئەمڕۆی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەڵبژاردەی بەڕازیل و سێربیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی سامبا توانیان یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سێربیا ببەنەوە.
هەر لە خولەکی یەکەمی گێمی یەکەم، یاریێکی بەهێز و بەچێژ دەستی پێکرد، بەڵام بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا، یاریزان ڕیچارلسۆن لە خولەکی 62 زەردەواڵەکانی کردە خاوەن گۆلێک،
دوای تێپەڕبوونی تەنیا 11 خولەک، هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی بە شێوەیەکی نایاب تۆماریکرد.
بەم سەركەوتنەش بەڕازیل شانبەشانی شانی سویسرا سێ خاڵی وەرگرت، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی یەکەم دێت.
ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە |