ZNA - هەولێر ئەمڕۆ هەینی لە جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى جیهانى 2022ى قەتەر چوار یاری بەڕێوەدەچن.
لە یەکەم یاریدا و لە کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ لە یاریگاى ئەحمەد بن عەلى، هەردوو هەڵبژاردەى وێڵز و ئێران ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە، یاریێکی بەهێز و دەبێت چونکە هەردوو هەڵبژاردەی لە یاری ڕابردوو سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناوە.
لە کاتژمێر چوارى ئێوارەشدا و لە کۆمەڵەى یەکەمدا، هەڵبژاردەى قەتەرى خاوەن خاک و یاریگا، بەرامبەر هەڵبژاردەى سەنیگال یارى دەکات، کە هەردووکیان لە جەولەى یەکەمدا توشى شکست بوون.
لە هەمان کۆمەڵەی یەکەمدا، کاتژمێر حەوتى شەو لە یاریگاى خەلیفە، هەردوو هەڵبژاردەى هۆڵەندا و ئیکوادۆر ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە، چاوەڕوان دەکرێت یاریێکی بەهێز و بەچێژ بێت، چونکە ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت دەبێتە یەکەمی گرۆپەکەی.
لە دوایین یارییەکانى ئەمڕۆى مۆندیالدا و کاتژمێر 10ى شەو، هەڵبژاردەى ئینگلتەرا و ئەمریکا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، ئەگەر بێت و ئینگلتەرا بباتەوە ئەوا سەرکەوتن بۆ قۆناغى 16ى مۆندیال مسۆگەردەکات.
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |