ZNA - هەولێر لە یەکەم یاری گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی وێلز و لە ئێران بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئێران لە یاریێکی چاوەڕواننەکراودا توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە وێلز بباتەوە.
بە درێژای کاتەکە، یاریەکە ئاستێکی مامناوەندی بە خویەوە بینی تاکۆ کاتی ئاسایی یاریەکە بەبێ گۆڵ مایەوە، لە خولەکی 86دا ناوبژیوان گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی وێلز بە کارتی سوور کردە دەرەوە.
لە کاتی زیادکراوی یاریەکە هەڵبژاردەی ئێران توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزان چشمی و ڕەحیم رەزاینیان لە خولەکەکانی 98 و 101 تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش ئێران سێ خاڵی وەرگرت و وێلزیش تەنیا خاڵێکی هەیە.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |