ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی، هەڵبژاردەی قەتەر و سەنیگال رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە ئەنجامدا سەنیگال توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خاوەن یاریگا بباتەوە و لە جامەکەش دووربخاتەوە.
گێمی یەکەم هەڵبژاردەی سەنیگال گۆڵێکی لە ڕێگەی یاریزان بۆلایی دیا لە خولەکی 41دا تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە چەندین گوڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، ئەوەبوو هەر لە خولەکی 48 یاریزان فامارا گۆڵی دووەمی بۆ سەنیگال تۆمارکرد.
هەڵبژاردەی قەتەر لە جەنگەکە بەردەوامبوون تاکۆ موحەممەد مونتاری لە خولەکی 78 گۆڵێکی تۆمارکرد،
بێ هیوای قەتەر لە خولەکی 84 دەستیپێکرد، کاتێک یاریزان ئەحمەدو دینگ بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆلەکەیان هەژاند.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی قەتەر وەک یەکەم هەڵبژاردە ماڵئاوایی لە جامەکە کرد و سەنیگالیش سێ خاڵی هەیە و چاوەڕێی یاری نێوان هۆڵەندا و ئیکوادۆرە.
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |