ZNA - هەولێر لە دوا یاریی ئەمشەوی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەمریکا بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.
هەرچەندە هەردوو هەڵبژاردە بەدرێژایی یاریەکە هەوڵی زۆریان دا و چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا تاکۆ تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن،
بەڵام لە کۆتاییدا یاریەکە بەبێ گۆڵ مایەوە و هەر یەکەیان خاڵێکی وەرگرت.
بەم ئەنجامەش، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یەکەمی گرۆپەکەیەتی بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ، ئەمریکاش لە دوو یاری تەنها دوو خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |