ZNA - هەولێر ئەمڕۆ شەممە لە درێژەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی قەتەر چەندین یاری بەڕێوەدەچن.
لە یەکەم یاریدا و لە گرۆپی چوارەم، کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی تونس و ئوسترالیا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە،
هەڵبژاردەی تونس تەنیا خاڵێکی هەیە، هەرچی ئوسترالیایە شکستی هێنابوو و هیچ خاڵێکی نیە.
لە کاتژمێر 4دا، پولەندا و سعودیە بەرامبەر بە یەکتر یاری دەکەن،
سعودیە یاری ڕابردوو لە ئەرجەنتینی بردەوە، بوویە بە ورەیێکی بەرز دێتە ناو یاریگا.
کاتژمێر 7ی شەو، هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و دانیمارک بەیەک دەگەن،
فەڕەنسا لە یاری ڕابردوو سێ خاڵی دەستەبەر کردووە، هەرچی دانیمارکە هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵ دەدات بۆیە ئەرکی فەڕەنسا ئاسان نابێت.
لە کۆتا یاریشدا، کە یاریێکی ئاگرین و بەهێز دەبێت لە کاتژمێر 10ی شەو هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و مەکسیک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جگە لە بردنەوە هیچ بژاردەیێکی تری لەبەردەمدا نییە.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |