English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرۆشی بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار بووە
2022-11-26 [08:01 AM]

ZNA-هەولێر


 

فرۆشی دراوی قورسی بانكی ناوەندی عێراق بە دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بووە.
لەوباریەوە ئاژانسی شەفەق نیوز ڕایگەیاندووە كە بانكی ناوەندی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆ ئەو پێنج ڕۆژەی كە زیادكردنەكەی تێدا كرایەوە، لە ڕۆژی یەكشەممەوە تا پێنجشەممە، بڕی 617 ملیۆن و 670 هەزار و 167 دۆلاری فرۆشتووە، بە ڕێژەی ڕۆژانە 123 ملیۆن دۆلار و 534 هەزار و 33 دۆلار، بە بەراورد بەو هەفتەیەی كە ڕوویدا بە ڕێژەی 16.33% دابەزیوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دابەزینەكە لە ئەنجامی دابەزینی فرۆشی بانكەكە بۆ كەمتر لە 150 ملیۆن دۆلار لە چاو هەفتەی ڕابردوودا بووە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی دووشەممەدا بووە، كە فرۆشی 152 هەزار و 453 هەزار دۆلار بووە، لە كاتێكدا كەمترین فرۆش لە ڕۆژی سێشەممەدا بووە، كە فرۆشی 96 هەزار و 552 هەزار و 502 دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە زۆربەی ئەو فرۆشتنانە بە شێوەی حەواڵەی دەرەوەی وڵات بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی دەرەكی چووە، هاوكات نرخی فرۆشتنی ئەو دۆلارانەی گواستراوەتەوە بۆ هەژماری بانكی لە دەرەوەی وڵات، جگە لە فرۆشتنی كاش، بۆ هەر دۆلارێك 1460 دینار بووە.
 





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad