ZNA – هەولێر
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ داوا لە حکومەتی کەنەدا دەکات منداڵە کەنەدییەکان لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە بگەڕێنێتەوە، دەشڵێت 23 منداڵ و 19 ژنی هاووڵاتیی کەنەدی لەنێو کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان ماون.
رۆژی هەینی، 25 -11- 2022، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ کە ئەرکی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤە، لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند: "دەبێت کەنەدا منداڵە کەنەدییەکان و دایکەکانیشیان بگەڕێنێتەوە،" دەشلێت، دەکرێت کەسانی گەورە کە چوونەتە سووریا و پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت یانیش لەکاتی پێویستدا دادگایی بکرێن.
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر، نزیکەی دوو هەزار و 500 ژن و منداڵی وڵاتانی بیانیی نێو داعش لە کەمپی رۆژن، نزیکەی 56 هەزار کەسیش لە کامپی هۆڵن.
هیومن رایتس وۆچ دەڵێت، 38 هەزار کەسی بیانی لەنێو ئەو کەمپانەدان و زۆربەیان ژن و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعشن و ئاماژە بەوەش دەکات، سەروو 60٪ـیان منداڵن.
هیومن رایتس وۆچ باس لەوە دەکات کە سەروو 10 هەزار کەس لەو کەمپانەدا خەڵکی 60 وڵاتی بیانین کە وامەزەندە دەکرێت 23 منداڵ و 19 ژنی هاووڵاتیی کەنەدی هەبن، جگە لەوەش رێکخراوەکە دەڵێت، هەشت پیاوی کەنەدیی ئەندامی داعش لە گرتووخانەکاندان.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |