ZNA – هەولێر
وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی یەكێكی تر لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: سێ سەربازی وڵاتەکەیان لە ناوچەی زاپ کوژراون و سەربازێکی دیکەش بریندار بووە.
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەشكرد: کوژرانی سەربازەکانیان بەهۆی هێرشی پەکەکەوە بووە و یەکێک لە کوژراوەکانیش ئەفسەرە.
تورکیا لە 18 مانگی نیسانی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنی چنگی قوفڵی راگەیاند و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، تاوەکو ئێستا 90 سەربازی ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراون.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |