ZNA - هەولێر لە یەکەم یاری ئەمڕۆی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی تونس و ئوسترالیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی ئوسترالیا کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا، ئوسترالیا گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان میشێل دۆک لە خولەکی 23 ی یاریەکەدا تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە چەندین گوڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتردا، بۆیە یاریەکە وەک خۆی مایەوە.
بەم سەركەوتنە، ئوسترالیا سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و هەڵبژاردەی تونسیش تەنیا خاڵێکی هەیە.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |