ZNA - هەولێر لە یەکەم یاری گرۆپی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا و سعودیە بەیەک گەیشتن.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی پۆڵەندا کۆتاییهات.
بە درێژای کاتەکە یاریێکی بەهێز و بەچێژ بەڕێوەدەچوو، لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 39 یاریزان زیلینسکی گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد،
پێش تەواو بوونی ئەو گێمە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ سعودیە هەژمارکرد، بەڵام نەیانتوانی سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و یاریزان سەلیم دەوسەری سەرکەوتوو نەبوو لە گۆڵ تۆمارکردن.
گێمی دووەم دەستی پێکردەوە و هەردوولا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، تاکۆ لە خولەکی 82 ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی پۆڵەندا تۆماربکات.
بەم ئەنجامەش پۆڵەندا 4 خاڵی هەیە و هەڵبژاردەی سعودیەش 3 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە |