ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و دانیمارک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە دانیمارک بباتەوە.
گێمی یەکەم هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی زۆریان دا تاکۆ تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا کەلەشێرەکانی فەڕەنسا توانیان گۆڵێک لە ڕێگەی کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 61 دا تۆماربکەن،
هەڵبژاردەی دانیمارک بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو تاکۆ لە خولەکی 68 ئەندریاس کریستێنسن ئەنجامەکەی هاوتا کردەوە.
فەڕەنسا نەیویست یاریەکە بەم ئەنجامە تەواو ببێت، بۆیە هەوڵەکانی چڕکردەوە تاکۆ لە خولەکی 86 ئیمباپێ توانی گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆماربکات.
بەم سەركەوتنەش هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەفەرمی گەیشتە قۆناغی 16و دانیمارکیش تەنیا خاڵێکی هەیە.
ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە |