ZNA - هەولێر لە دوا یاریی ئەمشەوی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و مەکسیک بەیەک گەیشتن.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی هەڵبژاردەکەی ئەرجەنتین کۆتاییهات.
هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی زۆریان دا تاکۆ تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن، بەڵام تایمی یەکەمی یاریەکە بەبێ گۆڵ مایەوە.
لە گێمی دووەمدا، ئەنجامەکە بۆ ئەرجەنتین خراپ بوو، بۆیە چەندین گوڕانکاریان ئەنجامدا و لە خولەکی 64 بە ئاسیستێکی دیماریا، مێسی توانی گۆڵی یەکەم بۆ هەڵبژاردەکەی تۆماربکات.
لە خولەکی 87 دا یاریزان ئینزۆ فێرناندێز گۆڵی دووەمی بۆ ئەرجەنتین تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە مایەوە.
بەم سەركەوتنە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەکۆکردنەوەی 3 خاڵ لە پلەی دووەمی گرۆپەکەیەتی و مەکسیکیش تەنها خاڵێکی هەیە.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |