ZNA - هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی قەتەر چوار یاری تر بەڕێوەدەچن.
لە یەکەم یاریدا و لە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی یابان و کۆستەریکا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە،
یابان لە یاری ڕابردوو توانی ئەڵمانەکان تووشی شکست بکات، هەر بویە بە ڕوحیەتێکی بەرزەوە دێتە ناو یاریگا.
هەرچی کۆستەریکایە جەنگی مان و نەمانی لەپێشە، چونکە شکست بهێنێت ئەوا ماڵئاوایی لە جامەکە دەکات.
لە دووەم یاریدا کە لە کاتژمێر 4 ئەنجام دەدرێت، هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و مەغریب بەیەک دەگەن.
بەلجیکا خاوەنی سێ خاڵە و مەغریبیش تەنیا خاڵێکی هەیە.
لە کاتژمێر 7ی شەو، هەڵبژاردەی کرواتیا بەرامبەر کەنەدا یاری دەکات،
کرواتیا تاکە خاڵی هەیە و کەنەداش تووشی شکست هاتبوو.
لە دوا یاریی ئەمشەودا کە کاتژمێر 10 بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە،
ئەڵمانیا زامدارە و جگە لە بردنەوە هیچ بژاردەیێکی تری نییە، هەرچی ئیسپانیایە هەوڵ دەدات هەرچونێک بێت خۆی بگەیێنتە قۆناغی داهاتوو.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |