ZNA – هەولێر
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کرد بۆ کەمکردنەوەی 20% باجی سەر کرێی پڕکردنەوەی هێڵەکانیان پێویستە لە رێکەوتی 1-12 ی ئەمساڵ ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27-11-2022، بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کە واژووی هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراقی لەسەرە، تێیدا هاتووە، داواکارییەکی فەرمی لە وەزارەتی پەیوەندی عێراقەوە ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کراوە بۆ هەڵگرتنی 20% ی باجی کرێی پڕکردنەوەی ئینتەرنێت لە 1-12 ی ئەمساڵەوە.
وەزارەت ئاماژەی بەوەشداوە، هەر کۆمپانیایەکیش بڕیارەکان جێبەجێ نەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر،
ئەمەش لە دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی سەرۆک وەزیران بڕیاردرا 20% ی باجی کرێی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵبگیرێت

ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |