ZNA – هەولێر
بەگوێرەی سەرچاوەیەك، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران بكات.
سه‌ردانه‌كەی سوودانی بۆ تاران بە بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێرانە، كه چه‌ند رۆژێك لەمەوبەر له رێگه‌ی باڵیۆزی ئێران له عێراق پێگه‌یشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ تاران دۆسییه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نێوه‌ندگیری تاران و ریاز و پرسی ئابووری و وزه و ئاسایش و پاراستنی سنوور له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه، رۆژی شەممە ، 26-11-2022، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کازم محەممەد ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆسیەی ئەمنی ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق کرد.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |