ZNA- هەولێر
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند ئەوەی لە ئێران ڕوو دەدا شەڕی نێوان دوو بەرەی کوفر و ئیسلامە کە ئەمریکا و ئیسرائیل سەرکردایەتیی بەرەی کوفر دەکەن و ئایەتوڵلا خامەنەییش ڕێبەری بەرەی ئیسلامییە
حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە لێدوانێکدا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل، ئاڵمانیا، فەڕەنسا و سعوودیە دەیانهەوێ لە ڕێگای دەزگاکانی راگەیاندنەوە ناکۆکی بخەنە ناو خەڵکی ئێران و خەڵی ڕووبەڕووی یەکتر بکەنەوە بەڵام دوژمنانی ئێران ئەمجاریش تووشی شکست دەبن.
سەلامی گوتی ئەمڕ ئەمریکا و ئیسرائیل و سعوودیە بە هەموو هێز و توانای خۆیانەوە هاتوونەتە ناو گۆرەپانەکە بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێران ئەم شەڕە جیهانییە دەکاتە گۆڕستانی ئەوان لەبەر ئەوەی ئەم شەڕە لە نێوان دوو بەرەی کوفر و ئیسلامیدا ڕوو دەدات.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |