ZNA- هەولێر
لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا بڕی 227 ملیۆن دۆلار کەلوپەل و کاڵای بازرگانی لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرماندەی پیشەسازی و کانزاکان و بازرگانی لە پارێزگای سنە بە ئاژانسی ئیرنای ڕاگەیاند، لە پاش نەورۆزەوە لە هەر دوو سنووری سەیرانبەندی بانە و باشماغی مەریوانەوە، بایی 227 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی بازرگانی بە قەبارەی 556 هەزار تۆن هەناردە کراوە. ئاشکراشی کرد کە 74٪ی هەناردەکە لە رێگای سنووری باشماغەوە بووە.
تەها سەمیعی ئاماژەی بەوە کرد کە بە پێی پلانێک کە لە لایەن حکوومەتەوە دانرابوو پێشبینی دەکرا لەم سنوورە بایی 343 میۆن دۆلار کەلوپەل هەناردە بکرێت بەڵام تەنیا 60٪ی پێشبینییەکان جێبەجێ کراوە.
ئەم هەواڵە 1015جار خوێندراوەتەوە |